سيمين بێهبەهانی
و/ئەمين گەرديگلانی
هەتاوی كەزیە نارنجی
هەتاوی كەزیە نارنجی!
كەی سەر لە ئاسۆ دەردێنی؟
كە جەستەی
ئەم بەفرە بۆر و چڵكنانە هەڵقرچێنی
كەی بە ڕەشەبای توڕەییت
ئەم قەڵاتە پڕ لە ترسە
بە ئەڕواحی نیشتەجێوە
لە بێخ و ڕیشە دەردێنی؟
سیاوەش كەسرایی
و/ ئەمین گەردیگلانی(بۆكان)
شەوگارمان چ پڕ شكۆیە
كاتێك گوللە
سینگی سڕی خاڵكوت دەكەن
دڵی ئێمەش
دڵە پەرۆشەكەی ئێمەش
لەهەر دوو سەری شەوەوە
بانگی بەرزی بژی وڵات
بەیەكەوە گرێ دەدەن.
شەوگارمان چ پڕ شكۆیە
كاتێك تاریكی یەكیەتی دەدا بە شار.
شەوگارمان چ پڕشكۆیە
كاتێك كە دەستێكی نەناس
دەرگا لەسەر تێكۆشەرێك دەكاتەوە و
لە داڵانێكی تاریكا
حەز و دڵەكوتە دەگوشن باسكی یەكتر.
شەوگارمان چ پڕشكۆیە
ئەو كاتەی كە جەندرمەكان
لە گەمارۆی چاوی خەو لێ زڕاوماندا
یەخسیر ماون.
شەوی ئێمە
چەند خەماوی و پڕشكۆیە
كاتێك
هاوار و ئەستێرە
لە ئاسمانا تێك دەهاڵێن.
تارماییش لە سەربانەكان
بە بێدەنگی
لە پرسەیەكی سادە دان.
لە زەردەپەر تا كازیوە
شەوڕەوەكان
لە كۆڵانا
دڵمان دەست بە دەست دەگێڕن.
خەوێكی بێهوودەش
بەسەر سەری شارەوە دەگەڕێ.
كوژراو بەیانی نابینن
بەڵام، بەڵام
«ئاسۆ ڕوونە»
*شەبەقی ناز*
کووچە چۆڵ و شەبەقی نازێ لە پەنجێرە تکا
ئاسمان شەق بوو تکەی شەونمی ئەستێرە تکا
شەونمی واژە لەسەر کۆشی خەیاڵ بوونە شێعر
کە تریفەی بزە لەو لێوە گوڵاودێرە تکا
وتم: ئەی شۆخی بەدەو بۆخەمی تۆ بوومە هەور
وەرە ئەم تک تکی فرمێسکمە بژمێرە، تکا
ئاوری بەرداوەتە دڵ پێلی گڕهاوێژی نیگات
بکە ڕەحمێک و بە تاڤگەی قژەوە بێرە تکا
مەمکەکەت بگرە لەبەر حاکمی ئەشقی دڵڕەق
بۆ گرێ دانی دڵ و وەسڵی ئەوین خێرە، تکا
سەرم هەڵگرت و لەبەر دەرکی ئەوینم دانا
دایە بەر شەق وتی پێم: باوی نییە لێرە تکا
من نیگام برسییە بۆ دینی گوڵی ڕووت و کەچی
لە نیگات شەونمی ماچی ئەوی چاو تێرە تکا
بوومە تاوێکی سڕی کەوتوو لەنێو کووچەکەتان
چابوو تیرێژی بزەت هات و لەپەنجێرە تکا.
*پایزی 1386*
*خاسە کەو*
خاسەکەوێکی بە گەرووی ئاڵەوە
خۆت لە قەفەس نا بە خەت و خاڵەوە
ماڵەوە جێ بێڵە شەقام چاوەڕێن
شادی وەخە ڕۆحی کوڕ و کاڵەوە
گۆمی جەماوەرورە بابشڵەقێ
بەوڕەشەبای بەژن و قەد و شاڵەوە
با بشکێنێ شنە ئاڵای کەزیت
مەقنەعەکەت تووڕ دە بەدەسماڵەوە
گڕدە لەچەک، پەرچەمی تۆ خۆی گڕی،
پاقژی نەورۆزە بەدەم یاڵەوە
تامەزرۆی نەرمە شنەی رەوتی تۆن
لاو و بەساڵاچوو و بە منداڵەوە
ڕوون کەرەوەی چاو و دڵن قۆڵ و پۆز
مەیخەرە ژێر ئەو سڕ و سیپاڵەوە
*تانووت*
خەم هات و نیگای شاری لەباڕووتەوە پێچام
بۆوەی نەفڕم بەژنی لەتابووتەوە پێچام
کوێستان بەڵەک و، دیلی ڕنوو باڵی گەزیزەم
داوێ کەوی ڕۆحی لەسیاسووتەوە پێچام
من دەردی دڵی گەل گڕی بەردایە هەناوم
گەل هەستی لەدوودەی سڕی تانووتەوە پێچام
*
شۆخێ بەنیگایێکی ڕفاندم دڵ و، پێمگوت:
مەمنوون کە لە ئاونگی گوڵی ڕووتەوە پێچام
توورن گوڵم ئەو دوندی لەسەر سینەتە بۆیە
ئەشقێکی خودایی دڵی لەو جووتەوە پێچام
سووتا بەترووسکێکی ئەوینت دڵ و جەستەم
بۆت بوومە کل و وەسمە لەپێڵووتەوە پێچام
ئەشکەوتی دڵت کردە سیاچاڵی و لەوێدا
پێست و ڕەگی جەستەت لەسەرەبزووتەوە پێچام
باگێژی هەناسەم هەڵیکرد، لەچکەکەتی برد
شەو بردی دڵم، یا لەخەمی مووتەوە پێچام؟!
*ئەویندارانە ژین، شێتانە مردن*
دیمانەیەك لەگەڵ ئەمین گەردیگلانی
ئامادە كردنی:سیامەند بەخت ئازەر
بەشی یەكەم
پ: بۆ دەسپێكی هەڤپەیڤینەكەمان پێم خۆشە بزانم بیر و ڕاتان سەبارەت بە شێعر چییە و داخۆ شێعر ئامڕازی دەربڕینە، دەربڕینی چی؟ یا وەكوو خۆتان دەڵێن: «شێعر تەوژمی ئەشقە دڕ بە كۆڕی ژان و خەم دەدا»؟
و: شێعر زمانی ڕۆحی مرۆڤە. هەستێكی سۆزاوی و شاراوەی ناخە كە بە شێوەیەكی كتوپڕ جاری وایە نەخوازراوانە لە زەین و زمانی شاعیر دا دەتەقێتەوە و هەڵدەڕژێتە سەر كاغەز. هەتا ئەو كاتەش دەتوانین ناوی شێعری لێ بنێین كە نووسەرەكەی خۆی هەڵنەگووشیبێ بۆنووسینەكەی و بەشێوەیەكی سروشتی زمانی شاعیری قەڵەشتبێتەوە و خۆی دەرباز كردبێ. هەڵبەت ئەوە بۆ كاتێكە كە شاعیر پاڵ و پشتێكی قایمی ئەزموون و زانیاری هەبێ و بیروزەینی بووبێتە ئینسایلكۆپیدیایەكی بەرین و بۆ هیچ وشە و زاراوە و دەستە واژە و پەندێك دانەمێنێ و ئەو ئەزموونانە بە شێوەیەكی خۆبزێو لە كاتی خۆیاندا هەڵقوڵێن. بۆیە دەتوانم بڵێم بەڵێ شێعر ئامڕازی دەربڕینە، دەربڕینی خەمە كەڵەكە بووەكانی ناخی مرۆڤ.
ئەو خەم و ئازارانەی خوێن و ناخی شاعیریان كردۆتە هێلانە و بێ بەزییانە هەڵیدەچۆقێنن. بەمەرجێك شاعیرەكە خۆی لە كۆمەڵگای نەبان نەكا و هەموو تاكێكی كۆمەڵگاكەی بە لەتێكی ڕۆحی خۆی بزانێ. ئەگەر ئاوا بوو دیارە شێعرەكە هەڵگری پەیام و ئەشق و هیوای مرۆڤ دەبێ و دڕ بە خەمی كەڵەكە بووی ناخی خوێنەرەكەی دەدا و هەستی دەبزوێنێ و تێكەڵ ڕۆح و ژیانی دەبێ.
خؤر و لاولاو
پشیـله
پشیله‌ی جوانی خاڵ خاڵ
تووك نه‌رم و نۆڵی چاوكاڵ
گوێ كورت و سمێڵ قیتی
وریا و به هۆش و زیتی
خۆشه میاوه میاوت
جوانه بریقه‌ی چاوت
به ڕۆژ هه‌تا ئێواران
له‌بن دار‌و دیواران
خۆت مات ده‌ده‌ی له مشكان
له جووجه‌ڵه‌ی مریشكان
دایم خه‌ریكی ڕاوی
سمێڵ قیتی فێڵاوی
بۆ داگرتني ئه‌م كتێبه لێره کرته بكه
تكايه بيروڕاي خۆتان له‌م پۆسته‌دا بنووسن.
خولیای نووسین

|
|
ته‌نیا له كاتی نووسیندا ده‌خوڵقێ، نه پێشتر و نه دواتر، ته‌نیا له كاتی نووسیندا ده‌خوڵقێ. ده‌كرێ هه‌زاران ئه‌زموونت ببێ، ده‌كرێ هه‌زار گه‌لێڵه داڕێژی و تێكیده‌ی و سه‌رله‌نوێ دایڕێژیته‌وه، به‌لێم ده‌بێ بزانی كه نـووسـراوه ته‌نیا له كاتی نووسیندا ده‌خوڵقێ. نه پێشتر و نه دواتر. یانی له كاتی نووسیندا ئه‌زموون تووشی گۆڕان ده‌بێ. گه‌لێڵه له‌به‌ریه‌ك ده‌چێ، ئه‌و ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌ی كه به‌ر له نووسین له لات پیرۆز بوو، دزێو و بێڕه‌نگ و ته‌نانه‌ت له‌نێوچوو دێته به‌ر چاوت. ژیانێكت هه‌یه و قه‌ڵه‌مێك و هێندێ كاغه‌ز، ژیان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه به هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه له سه‌ر كاغه‌ز وه گه‌ڕ ده‌كه‌وێ. ئه‌وه‌ی به‌ر له نووسین ژیاوه و ئه‌وه‌ی دوای نووسین دێته ژیانه‌وه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌و ژیانه‌وه نییه. پڕژ و بلێوه و وڕێنه‌یه‌كی پووچه و وه‌كوو ڕاواندن وایه. ته‌نیا ئه‌و ژیانه، ژیانه. كه به هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه دێته سه‌ر كاغه‌ز. ئه‌گه‌ر نووسین ئامانجێكی هه‌بێ، هه‌ر له‌و مه‌ودایه‌ی نێوان قه‌ڵه‌م و كاغه‌زدایه. ئه‌گه‌ر ئاواتێكی هه‌بێ، ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ گۆڕانكارییه‌ك له جیهاندا وه‌دی بێنێ، ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ سیستمێك له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێنێ و سیستمێكی تر له جێگای دانێ، هه‌ر له مه‌ودای نێوان قه‌ڵه‌م و كاغه‌زدا وه‌دیی دێنێ.
بۆ وه‌رگرتني سه‌رجه‌مي ئه‌و كتێبه لێره كرته بكه
جێگای به‌تاڵی سلووچ

ده‌وڵه‌ت‌ئابادی خۆی ده‌ڵێ: ئێمه چیرۆكنووسانی ئێرانیی به‌ره‌ی دووهه‌م (1920-1970) هه‌موو له تاریكخانه‌ی سادقی هیدایه‌ته‌وه هاتووینه‌ته ده‌رێ. بزوورگی عه‌له‌وی، ده‌وڵه‌ت‌ئابادی، هووشه‌نگی گوڵشیری، ئه‌حمه‌دی مه‌حموود و... ئه‌و نووسه‌رانه‌ن كه پاش سادقی هیدایه‌ت هه‌ر كامه‌یان به شێوه‌یه‌ك، له ژێر كاریگه‌ری ئه‌ودان و هه‌ر كامێكیان لایه‌نێكی كاری چیرۆكی ئه‌ویان درێژه پێداوه. ده‌وڵه‌ت‌ئابادی لایه‌نی زمانی چیرۆكی گرتووه و به تێڕوانین و ئاوڕدانه‌وه له زمانی ده‌قه كۆنینه‌كانی ئێرانی وه‌ك "مێژویی به‌یهه‌قی" و زمانه شێعرییه‌كه‌ی "عه‌تتار" و خۆراسانی كۆن، توانیی ببێته خاوه‌نی زمانی تایبه‌ت و شێوازێكی گێڕانه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆی له چیرۆك‌نووسیی فارسی‌دا. به وته‌ی زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران و توێژه‌رانی چیرۆك، ده‌وڵه‌ت‌ئابادی باشترین نووسه‌ری ئێرانییه كه توانیویه‌تی ئه‌ده‌بی لادێیی بنووسێ.
رۆمانی "ڕۆژگای به‌سه‌رچووی خه‌ڵكانی به‌ساڵداچوو" ئه‌گه‌رچی ڕۆمانێكی شارییه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه وه‌ك ڕۆمانی "كه‌لیده‌ر" و "جێگای به‌تاڵی سلووچ" له نێو دڵی جه‌ماوه‌ری خوێنده‌واردا جێ بكاته‌وه.
پێكه‌وه ڕۆمانی "جێگای به‌تاڵی سلووچ" ده‌خوێنینه‌وه. به‌و هیوایه‌ی توانیبێتم ئه‌مانه‌تداریم تێدا كردبێت و كورداندبێتم.
ئه‌م ڕۆمانه جگه له‌وه‌ی له‌باری تكنیكی و هونه‌ری ڕۆمان‌نووسییه‌وه زۆر به‌رزه، له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌ژارانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیشدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه. زۆربه‌ی ئازاره‌كانی مرۆڤی له دڵی خۆیدا جێ كردۆته‌وه. هه‌ر بۆیه بڕیارم دا ئه‌م ڕۆمانه وه‌رگێڕمه‌وه.
وه‌رگێڕ
بۆ وه‌ررگرتني سه‌رجه‌مي ئه‌و كتێبه لێره كرته بكه

كه‌ی ده‌كا شه‌رح و به‌یاناتی ڕمووزی ده‌ردی دڵ / ڕووڕه‌شی هه‌روه‌ك ده‌وات و دووزبانی وه‌ك قه‌ڵه‌م
"نالی"
دۆستۆیۆڤسكی له 21ی سێپتامبری 1880 نامه‌یه‌ك بۆ شاعیر و ڕه‌خنه‌گری ئیسلاو، ئیوان ئاكساكۆف ده‌نووسێ و له‌و نامه‌یه‌دا ده‌ڵێ: "بڕوام پێ بكه زۆر سه‌رقاڵم و ته‌نانه‌ت فریای سه‌ر خوراندن ناكه‌وم. شه‌و و ڕۆژ خه‌ریكم و ده‌مهه‌وێ ڕۆمانی برایانی كارامازۆف ته‌واو كه‌م. سه‌رله‌به‌ری چیرۆكه‌كه له زه‌ینی خۆمدا دێنم و ده‌به‌م و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنم. ئه‌و به‌رهه‌مه به لامه‌وه زۆر گرینگ و به‌نرخه، چونكه به‌شێكی زۆر گه‌وره له ڕۆحی خۆمم له‌وێدا گونجاندووه."
منیش دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانه مه‌زن و فه‌لسه‌فی و ڕه‌وانناسی و كۆمه‌ڵناسییه و له سه‌ریه‌ك ژیانناسییه، بڕیارم دا وهریگێڕمهوه. دوای بیر كردنه‌وه و خۆ هه‌ڵكوشین و زۆره‌بانی له‌گه‌ڵ هه‌ست و توانایی خۆم، قۆڵم لێ هه‌ڵماڵی و ده‌ستم كرد به وه‌رگێڕانی.
پێشتر وه‌رگێڕانه‌كه‌ی "ڕامینی موسته‌قیم"م خوێندبۆوه و به‌ڕاستی شوێنی له سه‌ر ڕۆح و هه‌ستم دانابوو. هه‌ر ئه‌و كاته له دڵی خۆمدا گوتم بریا وه‌رگێڕدرایه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و خوێنه‌ری كوردیش چێژی له‌و ڕۆمانه گرینگ و هونه‌راوییه وه‌رگرتایه. به‌ڵام ئه‌و كات به بیریشمدا نه‌ده‌هات خۆم وهریگێڕمهوه. چه‌ند ساڵ دواتر وه‌رگێڕانه‌كه‌ی "موشفیقی هه‌مه‌دانی"شم خوێندوه‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه خولیای ئه‌و ڕۆمانه بووم، به‌ڵام هه‌رچه‌ندی بیرم لێ ده‌كرده‌وه، نه‌مده‌زانی چۆن خۆ له قه‌ره‌ی ده‌م و وهریگێڕمهوه. بیرم ده‌كرده‌وه: ئه‌وه گریمان وه‌رم‌گێڕایه‌وه، چۆنی چاپ كه‌م؟ چاپی ڕۆمانێكی دووبه‌رگی و گه‌وره‌ی ئاوا كوا له توانایی مندایه و ده‌مزانی هیچ كه‌سێك و هیچ چاپخانه‌یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌رجی ماڵییه‌كه‌ی وه‌ئه‌ستۆ ناگرێ. بۆیه له بڕیاره‌كه‌م پاشگه‌ز ده‌بوومه‌وه و دڵ‌سارد و هیوابڕاو، ناچار ده‌بوو ئه‌و تاسه و ئاواته له ناخی خۆمدا بنێژم.
به‌ڵامم خوا ده‌رووی ڕووناكی بۆ كردمه‌وه و ترووسكه‌ی هیوا له باشووری كوردستانه‌وه به‌ره‌و ڕۆحم داڕژا و هیوابارانی كردم. ئاگادار كرام كه "ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاو كردنه‌وه‌ی موكوریانی" له هه‌ولێری دێرین، گرینگییه‌كی ته‌واو به‌و به‌رهه‌مانه ده‌دا و چاپی ده‌كا. بۆیه وه‌رگێڕانه‌كه‌ی "عینایه‌تی شه‌كیباپوور"یشم خوێنده‌وه، به‌ڵام ئه‌و زۆر شوێنی ڕۆمانه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌ڕتاوتبوو. پاشان وه‌رگێڕانه‌كه‌ی "ساڵح حوسێنی"م خوێنده‌وه و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانه‌كه دامنا و پێم‌وایه له هه‌ر سێ وه‌رگێڕانه‌كه‌ی دیكه به‌هێزتر و ئه‌مانه‌تدارتره. هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی وتاره به‌ناوبانگه‌كه‌ی "سۆمه‌رێست موام" له سه‌ر برایانی كارامازۆف كه له كتێبی "سه‌باره‌ت به ڕۆمان و كورته چیرۆك"دایه زیاتری له‌گه‌ڵ دۆستۆیۆڤسكی و به‌رهه‌مه‌كانی ئاشنا كردم.
شیاوی باسه هیچ كام له‌و چوار وه‌رگێڕانه بۆ سه‌ر زمانی فارسی له زمانی سه‌ره‌كی، واته ڕووسییه‌وه نه‌كراون و هه‌موویان له ئینگلیزییه‌وه وه‌ریان‌گێڕاوه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه شیرینی و جوانكاری و ورده‌كاریی دۆستۆیۆڤسكی هه‌روا به‌رچاوه، به‌ڵام دووریش نییه زۆر له جوانی و ورده‌كارییه‌كانی له قه‌ڵه‌م كه‌وتبێ.
من بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌و شاكاره جیهانییه ئه‌گه‌رچی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی "ساڵح حوسێنی"م كرده بنه‌ما، به‌ڵام له زۆر شوێندا كه‌ڵكم له وه‌رگێڕانی "موشفیق هه‌مه‌دانی" و "ڕامینی موسته‌قیم"یش وه‌رگرتووه. هیوادارم توانیبێتم وه‌رگێڕێكی ئه‌مانه‌تدار بم و ئه‌گه‌ر چه‌وتی و لاڕێ بوونێكیش له كاره‌كه‌مدا بوو، خاوه‌ن‌ڕایان به گه‌وره‌یی خۆیان بمبوورن و هه‌ڵه و په‌ڵه‌م بۆ ڕاست بكه‌نه‌وه.
له كۆتاییدا زۆر سپاسی بنه‌ماڵه‌ی شاسه‌نه‌م (محه‌مه‌دئه‌مین، ڕه‌حیم و مریه‌م) ده‌كه‌م كه بۆ پیتچنینی ئه‌م كتێبه هه‌وڵێكی زۆریان داوه.
"وه‌رگێڕی كوردی"
بۆ وه‌ررگرتني سه‌رجه‌مي ئه‌و كتێبه لێره كرته بكه

روونكردنه‌وه‌یه‌ك
ئیمڕۆ پێداویستیی ناسین و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بیانی، یان به زاراوه په‌سندتره‌كه‌ی، ئه‌ده‌بی جیهانی له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی كه‌ره‌سه‌كانی پێوه‌ندی و باوبوونی تێكه‌لآوی كولتووری و كه‌وتنه سه‌ر زاری ده‌سته‌واژه‌ی گوندی جیهانی و گفتگۆی شارستانییه‌ته‌كان ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زێتر ده‌بێته ئه‌سڵێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر و نیازێكی ده‌ستاو به‌جێی ئه‌ده‌بیاتی گه‌لان.
داهێنانی ئه‌ده‌بی خۆماڵی، جیا له خه‌سڵه‌تی پێوه‌ندیی نێوان ده‌قی ئه‌ده‌بیات، به بێ‌شاره‌زا بوون له ئه‌ده‌بی بیانی ئه‌گه‌ر كارێكی نامومكینیش نه‌بێت لانی كه‌م هه‌وڵێكی نه‌زۆك و ناسه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و كه‌ڵكی داهێنانی له‌م ده‌سته كه له پاشه‌كه‌وت و ده‌سكه‌وتی ئه‌ده‌بی جیهانی بێ‌به‌ش و بێ‌به‌ری بێت كه‌م مه‌ودا و كورت خایه‌نه. له‌بۆیه ئه‌ده‌بی كوردی كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا و به تایبه‌تی پاش ڕاپه‌ڕینی مه‌زنی كوردستانی باشوور، پشووی هاته‌وه سه‌رخۆ و ڕێگای بۆ خۆش بوو كار بكات و سڵ نه‌كات، ده‌شێ ئاگای له‌م پێداویستییه گرینگه بێت و بۆ به‌جێ‌هێنانی ئه‌م ئه‌ركه ئه‌سته‌مه و پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه به‌رچاوه له سه‌ر ده‌ستی بزاڤی وه‌رگێڕان و خوێندنه‌وه و ناسین و پیداچوونه‌وه‌ی شوێنه‌واری ئه‌ده‌بی جیهانی ئه‌و خه‌ونه‌ی كه هه‌ر ئه‌ده‌بێكی خه‌مخۆری مرۆڤ به گشتی و خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگای خۆی به‌تایبه‌ت ده‌یبینێ وه‌دی بێنێ: خه‌ونی یه‌كگرتنه‌وه‌ی مرۆڤانی گۆی زه‌وی له سه‌ر ده‌ستی ئازادی و به‌رامبه‌ری و خۆشه‌ویستی و مرۆڤایه‌تی، ئه‌و خه‌ونه‌ی كه نالی سه‌دوپه‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ مرۆڤی ده‌ڤه‌ری خۆی و سه‌رله‌به‌ری جیهان ده‌یگێڕێته‌وه:
به‌عزه ئینسانێ هه‌یه خه‌م قووتییه/ من خه‌می خۆم و خه‌می عاله‌م ده‌خۆم
گه‌رچی ئه‌م بزاڤه وه‌رگێڕانه‌ی كه هه‌نووكه له كوردستاندا هه‌یه له ئاست و ئه‌ندازه‌ی دڵخوازدا نییه و مۆته‌كه‌ی زۆری و بۆری و شه‌وه‌ی نابه‌رپرسایه‌تی و جندۆكه‌ی نه‌زانی و نه‌زۆكی خۆیان لێ مات داوین و ده‌وره‌یان داوین و بۆسه‌یان بۆ ناوینه‌ته‌وه و ددانمان لێ چیڕ ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌یدانی وه‌رگێڕانی كوردیمان لێ داگیر بكه‌ن، به‌لآم دیسان هه‌ندێ قه‌ڵه‌می دڵسۆز و ده‌سپاك و مێشك‌پڕ و چاوكراوه له ناوه‌ندی مه‌یدانه‌كه‌دا ماون و دنه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ده‌ن كه ماندوویی نه‌ناس بن و كاری پتر بكه‌ن و هه‌وڵی ئازایانه بده‌ن و كۆڵ نه‌ده‌ن و گۆڕه‌پانی خۆ تاقیكردنه‌وه چۆڵ نه‌كه‌ن.
وه‌رگێڕان ئیمڕۆ له حوكمی كاری دیپلۆماسی ئه‌ده‌بیاتی كوردی دایه و گه‌ر له ئه‌ركی به‌دیهێنانی ئه‌م پێوه‌ندییه كولتوورییه‌دا سه‌رنه‌كه‌وین نه جیهان له خه‌ون و خولیای ئه‌ده‌بیی خۆمان ده‌گه‌یه‌نین، نه خۆمان له ئاوات و ئاره‌زووی ئه‌ده‌بیی گه‌لانی دنیا تێده‌گه‌ین. جه‌وهه‌ری ئه‌ده‌ب و سروشتی داهێنانی ئه‌ده‌بی به چه‌شنێكه كه ده‌شێ ده‌ستاوده‌ست ولآتانی جیهان بگه‌ڕێ تا هه‌ر ده‌ڤه‌رێك و ده‌سكه‌وتی خۆی لێ‌هه‌ڵێنجێ. با شه‌رمی وه‌لآمی ئه‌م پرسیاره نه‌مانكوژێ كه ئێمه، گه‌لی كورد و ڕۆشنبیرانی كورد، تا چه‌نده له‌م جه‌وهه‌ره‌ی ئه‌ده‌ب گه‌یشتووین و به‌م چاوه‌وه له ئه‌ده‌ب ده‌ڕوانین. من به‌ش به حاڵی خۆم پێم وایه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی كولتووری كوردی چاوی به ده‌قی شانۆیی و شێعره‌كانی شكسپێر به زمانی كوردی هه‌ڵنه‌یات ده‌بێ هه‌میشه گومانیش له‌وه بكات كه نالی و خانی و مه‌وله‌وی و گۆران و شێركۆـ شی باش خوێندۆته‌وه و باشیان لێ تێگه‌یشتووه. خوێندنه‌وه‌ی نالی و شكسپێر پێكه‌وه به زمانی كوردی ئه‌و ساته پیرۆزه‌یه كه من به ئومێدی ئه‌و چركه‌ساته دڵ به ژیانی ئه‌ده‌بیم خۆش ده‌كه‌م و هه‌وڵی وه‌ده‌سهێنانی ده‌ده‌م.
كۆمه‌ڵه چیرۆكی «ته‌پڵی ئاور» كه به قه‌ڵه‌می وه‌رگێڕی كارامه و كوردی‌زان كاك «ئه‌مین گه‌ردیگلانی» وه‌رگێڕدراوه، هه‌وڵێكه له پێناوی ئه‌و باسوخواسانه‌ی هێنامانه ئاراوه و هیوادارم كه‌ڵێنێكی كتێبخانه‌ی كوردی پێ پڕ بێته‌وه.
عه‌بدولخالق یه‌عقووبی ـ بۆكان
پووشپه‌ڕی 1384 ـ جولای 2005
بۆ وه‌ررگرتني سه‌رجه‌مي ئه‌و كتێبه لێره كرته بكه