*ئەویندارانە ژین، شێتانە مردن*
دیمانەیەك لەگەڵ ئەمین گەردیگلانی
ئامادە كردنی:سیامەند بەخت ئازەر
بەشی یەكەم
پ: بۆ دەسپێكی هەڤپەیڤینەكەمان پێم خۆشە بزانم بیر و ڕاتان سەبارەت بە شێعر چییە و داخۆ شێعر ئامڕازی دەربڕینە، دەربڕینی چی؟ یا وەكوو خۆتان دەڵێن: «شێعر تەوژمی ئەشقە دڕ بە كۆڕی ژان و خەم دەدا»؟
و: شێعر زمانی ڕۆحی مرۆڤە. هەستێكی سۆزاوی و شاراوەی ناخە كە بە شێوەیەكی كتوپڕ جاری وایە نەخوازراوانە لە زەین و زمانی شاعیر دا دەتەقێتەوە و هەڵدەڕژێتە سەر كاغەز. هەتا ئەو كاتەش دەتوانین ناوی شێعری لێ بنێین كە نووسەرەكەی خۆی هەڵنەگووشیبێ بۆنووسینەكەی و بەشێوەیەكی سروشتی زمانی شاعیری قەڵەشتبێتەوە و خۆی دەرباز كردبێ. هەڵبەت ئەوە بۆ كاتێكە كە شاعیر پاڵ و پشتێكی قایمی ئەزموون و زانیاری هەبێ و بیروزەینی بووبێتە ئینسایلكۆپیدیایەكی بەرین و بۆ هیچ وشە و زاراوە و دەستە واژە و پەندێك دانەمێنێ و ئەو ئەزموونانە بە شێوەیەكی خۆبزێو لە كاتی خۆیاندا هەڵقوڵێن. بۆیە دەتوانم بڵێم بەڵێ شێعر ئامڕازی دەربڕینە، دەربڕینی خەمە كەڵەكە بووەكانی ناخی مرۆڤ.
ئەو خەم و ئازارانەی خوێن و ناخی شاعیریان كردۆتە هێلانە و بێ بەزییانە هەڵیدەچۆقێنن. بەمەرجێك شاعیرەكە خۆی لە كۆمەڵگای نەبان نەكا و هەموو تاكێكی كۆمەڵگاكەی بە لەتێكی ڕۆحی خۆی بزانێ. ئەگەر ئاوا بوو دیارە شێعرەكە هەڵگری پەیام و ئەشق و هیوای مرۆڤ دەبێ و دڕ بە خەمی كەڵەكە بووی ناخی خوێنەرەكەی دەدا و هەستی دەبزوێنێ و تێكەڵ ڕۆح و ژیانی دەبێ.
دیمانه‌یه‌ك له گه‌ڵ ئه‌مین گه‌ردیگلانی
ئاماده كردنی: جه‌ماڵ نه‌جاڕی (بۆكان)
بۆ یه‌كه‌م پرسیار تكایه بفه‌رموون شیعری ئه‌مڕۆ چ شیعرێكه و ئێوه شیعری ئه‌مڕۆ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
شیعر زمانی سه‌رده‌می خۆیه‌تی، هاواری زه‌وی و دار و گیا و به‌رد و شاخ و مرۆڤ و ته‌واوی بێ گیان و گیان له‌به‌رانه له ده‌ست جه‌بری زه‌مان.
شیعری ئه‌مڕۆ ئه‌و شیعره زه‌لیل و قوڕبه‌سه‌ر و كه‌له‌لایه نییه بكڕووزێته‌وه و فرمێسك هه‌ڵوه‌رێنێ و سوجده و كڕنۆش بۆ چاو و برۆ و خه‌ت و خاڵان به‌رێ و بڵیندگۆیه‌ك بێ بۆ ده‌ربڕینی زه‌لاله‌ت و بێ ده‌سه‌ڵاتی و له گیانه‌ڵڵادا بوونی شاعیره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی‌یان پێیدا بێ و لایه‌كی لێ بكه‌نه‌وه و ئاخێكی بۆ هه‌ڵكێشن و له گه‌ڵی بگرین. شیعری ئه‌مڕۆ برووسكه‌یه، ئاوێنه‌ی ڕاستییه‌كانی ژیانه، ده‌نگدانه‌وه و زایه‌ڵه‌ی ڕووخان و شكانی مرۆڤی سه‌رده‌مه، سه‌مای ئاواته‌كانیانه، سه‌مای برین و خوێن و ئاره‌ق و شادی و خه‌مه‌كانیانه. سه‌مای كاته، ڕه‌شبه‌ڵه‌كی وشه گه‌لێكی زیندووه، شیعری ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ملانی هه‌موو وشه‌یه‌ك ده‌بێ و سنوور بۆ زمان دانانێ، وشه‌ی جوان و وشه‌ی ناحه‌ز له شیعری ئه‌مڕۆدا وه‌كوو یه‌ك وان و هه‌موو وشه‌یه‌ك ده‌توانێ ڕیساله‌تی خۆی له دنیای ماناكانی خۆیدا ئاوێته‌ی ڕۆحی شیعر بكات و هه‌ست به بوونی خۆی بكا.
شێعر، راز و ئاوات و ئامانجێكی ون و ئاشكرایه
ئاماده‌كردنی هادی حه‌بیبی (هاوڕێ)
پێشه‌كی
فرووغ فه‌ڕوخزاد له وتووێژێكدا ده‌ڵێ: من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه نیم، به شێعر، كلاسیك و نوێ بگوترێ. ئه‌وه‌ی كه له شێعردا گرینگه ئه‌مڕۆیی بوونی شێعره. ئه‌وه ژیانی دوێنێی مرۆڤ له گه‌ڵ ئه‌مڕۆیه‌تی كه شێعری دوێنێ و ئه‌مڕۆ له یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه، به‌م چه‌شنه له غه‌زه‌لێكدا ده‌كرێ مه‌به‌ست‌گه‌لێك بگوترێ، كه ئه‌مڕۆیی بێ و شێعرێكی زۆر تازه‌ش بێ، كه‌وابوو ئه‌وه‌ی گرینگه، مانا و ناوه‌رۆكی شێعره، نه‌ك فۆڕم وقاڵب. ئه‌خه‌وان سالسیش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ده‌كرێ شاعیر له قاڵبی چامه و غه‌زه‌لدا، شێعرێ بڵێ و ئه‌مڕۆیی و تازه‌ش بێ. له روانگه‌ی ئه‌خه‌وانه‌وه قاڵبی شێعری بۆ كه‌سانێ گرینگه كه هه‌موو شتێكیان قاڵبییه.
مه‌به‌ستم له‌م ئاماژانه، ئه‌وه بوو كه بڵێم غه‌زه‌ل ئێستاش هه‌ر زیندووه و زیندوو ده‌مێنێ و به‌م زووانه قسه‌ی لێ نابڕێ. وا نییه كه هه‌ر نووسراوه‌یه‌ك به غه‌زه‌ل بكوترێ، كۆن بێ. ئه‌مڕۆ له ئه‌ده‌بی فارس و كورددا شه‌پۆلێكی تازه‌گه‌ری له غه‌زه‌لدا زۆر به‌رچاوه. له فارسه‌كاندا سیمین بێهبه‌هانی و قه‌زوه و قه‌یسه‌ر ئه‌مین‌پوور و به‌همه‌نی و... غه‌زه‌ل به شێوه‌یه‌كی تازه و ئه‌وڕۆیی ده‌نووسنه‌وه. له ئه‌ده‌بی كوردیشدا من به ڕای خۆم ئه‌و تازه‌گه‌رییه له زۆربه‌ی غه‌زه‌له‌كانی «ئه‌مین گه‌ردیگلانی» و هێندێك له غه‌زه‌له‌كانی «ئاسۆ» و «بۆران»دا به‌رچاوه. شاعیرانێكی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه خه‌ریكی تازه‌گه‌رین له غه‌زه‌لدا كه عه‌زیز ناسری و ره‌سووڵ سوڵتانی و ئه‌مجه‌د وه‌یسی و... ده‌توانین ناو به‌رین. كه‌وابوو هه‌ر نووسراوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ره‌نگ و بۆنی ئه‌مڕۆیی به‌سه‌ره‌وه بێ له جێی خۆیدا جێی رێزه، چونكه شێعر و هونه‌ر به گشتی گڕنه‌یه‌كه بۆ پێشڕه‌وتی كۆمه‌ڵگه و هونه‌رمه‌ندی راسته‌قینه ئه‌و كه‌سه‌یه كه ژان و ره‌نجی زه‌مانه‌ی خۆی له شێعر و هونه‌ره‌كه‌یدا ره‌نگ بداته‌وه و ره‌نگ و به‌رامه‌یه‌كی تازه‌ی پێ‌بدا. به بۆنه‌ی ئه‌م تازه‌گه‌رییه له غه‌زه‌لدا وتووێژێكی تایبه‌تیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مین گه‌ردیگلانی پێك‌هێناوه و هێندێك له‌و باره‌وه وه‌ده‌نگی دێنینشیعر ته‌قینه‌وه‌ی وشه‌یه له زماندا
دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مین گه‌ردیگلانی
ئاماده كردنی: مادیح عه‌له‌وی‌جانی و جه‌هانگیر كه‌سنه‌زانی
* سه‌ره‌تا داواتان لێ‌ده‌كه‌ین خۆتان به خوێنه‌رانی ڤه‌ژین بناسێنن!
* من ساڵی 1349 له ئاوایی گه‌ردیگلان سه‌ربه شاری سه‌قز له بنه‌ماڵه‌یه‌كی جووتیار له‌دایك بووم. خوێندنی سه‌ره‌تاییم له‌وگونده ده‌ست‌پێكرد و هه‌تا پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تاییم خوێند و ماوه‌یه‌ك به‌هۆی نه‌بوونی مامۆستای قوتابخانه و هه‌روه‌ها گرفتاری و كار و شوانی نه‌متوانی له‌وه زیاتر بخوێنم. ساڵی 1362 ماڵمان چووه شاری بۆكان و له‌وێش ناردیانم بۆ شاگرد خه‌یاتی. هه‌موو ساڵێكیش هه‌ر له به‌هاره‌وه هه‌تا پایز ده‌چووینه كووره‌خانه، زستانانه‌ش خه‌یاتی.